ژماره‌یه‌ك له پێرسۆنێلی دامه‌زراوه‌ی ماڵی وه‌حده‌ت، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌كرانی كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به بێ په‌رداخت كردنی سه‌نه‌واته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر سه‌رپه‌ره‌شتی مێله‌ل له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست ئه‌وه‌یكه دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ هێشتا سه‌نه‌واته‌كانیان به نرخی ڕۆژ هه‌ژمار نه‌كراوه ناڕازیین. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه كه بڕی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له‌سه‌ری نووسرابوو، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٢٤ مانگ له سهنهواته دواخراوه‌كانیان بوون.