
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان دوو مه‌عده‌نچی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “تاشكوی یه” شارستانی بافق، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گاز تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ئه‌م دوو كرێكاره له كاتی كار له توونێلێكی پشته‌وه‌ی مه‌عده‌ن تووشی گازگرتوویی بوون كه ده‌ستبه‌جێ گه‌یندراونه‌ته ناوه‌ندی ده‌رمانی، به‌ڵام به‌هۆی ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمژینی گاز گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ئه‌مه چه‌نده‌مین حاڵه‌تی قوربانی بوونی كرێكاران له مه‌عده‌نه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێرانه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا.
