پۆلیسی تایله‌ند ڕایگه‌یاندووه كه لانیكه‌م ١٢ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌كردنی سه‌ربازێك له ناوه‌ندێكی كڕین له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی بانكۆك، پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی گرته ویدیۆ بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌نگی ئه‌م ته‌قه‌كردنه له‌م ناوه‌نده بیستراوه. هاوكات كاربه‌ده‌ستێكی نیزامی تایله‌ند ڕایگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ڕته‌ش بووه كه چه‌كی له فه‌رمانده‌كه‌ی كێشاوه و هه‌ندێ ته‌قه‌مه‌نی له پادگان بردووه. ئه‌م سه‌ربازه له مه‌عبه‌دێكی بودایی به‌ره‌و خه‌ڵك ته‌قه‌ی كردووه و پاشان چووه‌ته ناوه‌ندێكی كڕین له ناوه‌ندی شاری بانكۆك. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا ژماره‌ی قوربانییان نه‌زانراوه به‌ڵام، ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی مه‌حه‌للی ڕایانگه‌یاندووه كه ١٢ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ته‌قه‌كردنه گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هێرشبه‌ره‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.