ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ڕانسه هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی ناڕازییان به گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی كه له به‌رامبه‌ر ئۆپێڕای پاریس كۆببوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازییان له گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. شایانی باسه، له نێوان یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه سه‌باره‌ت به یاسای چاكسازیی له خانه‌نشینی هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌هاتووه‌ته ئاراوه. به هه‌زاران مۆعه‌لیم، كارمه‌ند، كرێكاری ڕێگای ئاسن و پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌كانی فه‌ڕانسه له ڕێكه‌وتی ٥ی دێسامبری پاره‌كه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌رحی ده‌وڵه‌تی ئێمانۆئێل مه‌كرۆن سه‌باره‌ت به چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی ئه‌م وڵاته، مانگرتنێكی گه‌وره‌یان خستووه‌ته رێ. وڵاتی فه‌ڕانسه زیاتر له یه‌كساڵه كه شایه‌تی خۆپیشاندانی حه‌فتانه‌ی ناڕازییان به نیزامی سه‌رمایه‌دارییه و له ئه‌نجامیدا هه‌تا ئێستا زیاتر له ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی ١٤ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.