به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕێبه‌ندان، فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی توركییه چەندین جار گەلی بازێیان لە سنوری ناحییەی کانی ماسی لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بۆردومانکردنەکە کاتژمێر حەوتی ئێوارێ ڕۆژی هه‌ینی ڕوویداوه و بەو هۆیەوە پەنجەرەی زۆربەی ماڵەکان لە گوندی بازێیان شکاون و بووەتە مایای ترس لەلای هاوڵاتییان. ئەوەش لەکاتێکدایە كه لە ڕۆژی ٢٦ی مانگی ڕابردوودا ئه‌ڕته‌شی توركییه بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند گوندێکیان لە دەڤەری زێباری سەر بە ناحییەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ بۆردومان کردبوو و له ئه‌نجامیدا، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوون.