ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی دژه جه‌نگ ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به باركردنی كه‌شتییه‌كی عه‌ره‌بستانی سعوودی له به‌نده‌ری “شێربۆرگ” ده‌ستیان كرد به ڕێپێوان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ر له‌وه‌یكه كه‌شتی “به‌حری یه‌نبه‌ع”ی عه‌ره‌بستان بگاته له‌نگه‌رگه‌ی شێربۆرگ له باكووری فه‌ڕانسه، گرووپێك له چالاكان به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌م له‌نگه‌رگه‌یه به‌شێوه‌ی سه‌مبۆلێك ڕاكشان و بۆ ماوه‌یكی كورت چالاكی ئه‌م به‌نده‌ره‌یان په‌ك خست. كه‌شتی به‌حری یه‌نبه‌ع بڕیاره چه‌كه فڕۆشراوه‌كانی فه‌ڕانسه بار بكات و ناڕازییان ده‌ڵێن، عه‌ره‌بستان ئه‌م چه‌كانه له‌دژی یه‌مه‌ن به‌كار دێنێ. له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌وانه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونی ئه‌م كه‌شتییه، چه‌ندین پلاكاردیان به ناوه‌ڕۆكی “جه‌نایه‌تی جه‌نگی له یه‌مه‌ن” به‌ده‌ست فه‌ڕانسه به‌ده‌سته‌وه بوو. شایانی باسه، له ئه‌نجامی هێرشی هه‌وایی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له یه‌مه‌ن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام كراونه‌ته ئامانج و زۆربه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆمباران گیانیان له‌ده‌ستداوه.