کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٧٠٠ كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له‌ چین

چین

چین

بەپێی نوێترین ئاماره‌كانن ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٢٢ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ نزیکەى ٣٢ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٨١ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ڕۆژی هەینیش سێ هەزار و ٣٣٩ کەسی دیکە به‌م ویرووسه‌وه‌ توشبوون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتالیا رایگه‌یاند: سێیه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته‌ تۆماركراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، تا ئێستا، ئه‌م ویرووسه‌ له‌ زیاتر لە ٢٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش بەهۆى مەترسیی كۆرۆناوه‌ بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى، باری نائاسایی ڕاگەیاندووە .