
كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی سه‌قز و زیوییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد له پشتیوانی له كه به زیندان و شه‌لاق و جه‌ریمه مه‌حكووم كردنی مۆعه‌لیمان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆته، مۆعه‌لیمان خوازیاری داخستنی دۆسییه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمانه‌ن كه له دژی ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سینفی فه‌رهه‌نگییانی خۆراسانی شۆماڵی ده‌ر كرابوو. هه‌روه‌ها، شورای هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی سینفی فه‌رهه‌نگیان، تومه‌ته وپاڵدراوه‌كان به‌م مۆعه‌لیمانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ٧ مۆعه‌لیم به ناوه‌كانی: “محه‌ممه‌د رزا ره‌مه‌زان زاده، سه‌عید حه‌ق په‌ره‌ست، عه‌لی فروتن، مۆسته‌فا ره‌باتی، حه‌سه‌ن جه‌وهه‌ری، حه‌میدرزا ره‌جایی و حسین ره‌مه‌زان پوور” ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سێنفی فه‌رهه‌نگییانی خۆراسانی شۆماڵی، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری بجنورد به كۆی ٤١ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٢٢٢ زه‌ربه شه‌لاق و ٣ میلیۆن تمه‌ن جه‌ریمه نه‌قدی مه‌حكووم كراون.
