ناكۆكییه‌كان له نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و ناڕه‌زاییان فلستینی كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به دوای ئاشكرا بوونی گه‌ڵاڵه‌ی به ناو “مۆعاملهی قه‌رن” له لایه‌ن دۆنالد ترامپه‌وه ده‌ستی پێكرد، زیادیی كردووه و به شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان لانیكه‌م ٤ فلستینی كوژران.
كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌كان هه‌روه‌ها باسیان له بریندار بوونی ١٦ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه كرد. هاوكات هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌واری غه‌زه زیادی كردووه و له به‌رامبه‌ر دا هێزه‌كانی حه‌ماس به هاوشتنی ڕاكت و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.