به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی عێراق له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتاری ناڕازییان له شاری نه‌جه‌ف به‌ده‌ستی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان له شاری به‌غدا وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتنی ٧ كه‌س له خۆپیشانده‌ران له شاری نه‌جه‌ف له ڕۆژی چوارشه‌ممه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی ته‌حریز، له‌دژی كۆماری ئیسلامیی و هێزه‌كانی سه‌ر به‌م ڕژیمه درووشمیان وته‌وه. له شاری به‌سره‌ش، خوێندكاران و هاووڵاتییان له‌مشاره له ناڕه‌زایه‌تیی به‌هێرشی وه‌حشیانه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له شاری نه‌جه‌ف و ده‌ست تێوهدرانی كۆماری ئیسلامیی له ڕووداوه‌كانی ناوخۆی عێراق، ده‌ستیان كرد به ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی و كوشتنی هاووڵاتییانیان له‌مشاره به توندی مه‌حكووم كرد.