کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌تاری خێرای میلان ـــ بۆلۆنیا له‌ ئیتالیا له‌سه‌ر هێڵی ئاسن

خروج قطار سریع السیر میلان بولونیا

خروج قطار سریع السیر میلان بولونیا

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌تارێكی خێرای مه‌سیری “میلان ــــ بۆلۆنیا” له‌سه‌ر هێڵی ئاسن، لانیكه‌م ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌م قه‌تاره‌ خێرایه‌ كه‌ له‌ شاری “میلان”ه‌وه‌ كه‌وتبووه‌ ڕێ، كاتژمێر ٥ و ٣٥ ده‌قیقه‌ له‌ نزیك شاری لۆدی له‌ڕێ لای داوه‌. شایانی باسه‌، دۆخی ته‌ندرستی ژماره‌یه‌ك له‌ برینداربووان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه‌ بچێته‌ سه‌ره‌وه‌. به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، دوو لۆكۆمۆتیوی یه‌كه‌می ئه‌م قه‌تاره‌ له‌سه‌ر هێڵی ئاسن چووته‌ ده‌رێ و به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌، حه‌ره‌كه‌تی ئه‌م قه‌تاره‌ ڕاگیراوه‌.