هه‌واڵنێریی فه‌رمی سوورییه و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سوورییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، باسیان له هێرشی مووشه‌كی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌ڕته‌شی سوورییه له ده‌ورووبه‌ری شاری ده‌مێشق كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سوورییه ژماره‌ی قوربانییانی ١٢ كه‌س ڕاگه‌یاندووه. هاوكات هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه باسی له‌وه كردووه كه ژماره‌یه‌ك له‌م كوژراوانه هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران بوون و ژماره‌یه‌كیش سووری بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵنێریی سانا ڕایگه‌یاندووه كه په‌دافه‌ندی هه‌وایی سوورییه له لایه‌ن ئێسڕائیله‌وه دوو جار هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ری كه بنكه نیزامییه‌كانی له ده‌ورووبه‌ری ده‌مێشق، ده‌رعا و قۆنه‌یته‌ره كردبووه ئامانج. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئیسڕائیل له ساڵی ٢٠١١وه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار بنكه‌كانی ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ی له ده‌مێشق كردووه‌ته ئامانج و هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان.