بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو ژێردەریاییەکی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی، لە قوڵایی دەریادا ١٤ دەریاوانی ڕووسییه گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، وەزارەتی بەرگریی ڕووسییه ڕایگەیاند، ئەو دەریاوانانە به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی و ئاگرەکەوتنه‌وه له ناو ژێرده‌ریاییه‌كه‌دا، گیانیان لەدەستداوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه، لە ئێستادا دۆسیەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کراوەتەوە و فەرماندەی گشتیی هێزی دەریایی رووسییه، سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.