
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس بۆ جارێكی دیكه چوونه تاران تا له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان و هه‌روه‌ها بارودۆخی دژواری گوزه‌رانیان به‌دوای سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت كراوه و هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تیی به ناكارامه‌بوونی به‌شی خسووسی، به‌نیازن سه‌رله‌نوێی كۆبوونه‌وه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی خسووسی سازیی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه. ده‌شڵێن: حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ و به سه‌رنج دان به ڕێژه‌ی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ئێستای شیركه‌ت، له‌وه نیگه‌رانن كه جێژنانه و موتاڵباته‌كانیان له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت نه‌كرێ. ڕاشیانگه‌یاندووه، له مانگی گوڵانی ساڵی ٩٥وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیجی فارس سپێردراوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت، ڕه‌وتی ئاسایی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان تێكچووه.
