ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لەکاتی گەڕان بەدوای دو کەسدا کە ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان کەوتبوونه ژێر هەرەسی بەفرەوە، بۆ جاری دوەم بەفر لەناوچەیەکی وان هەرەسی هێنا و بەهۆیەوە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیاكانی توركییه رایانگەیاندووه: ڕۆژی سێشه‌ممه بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە شارۆچکەی باخچەسەرای سەر بە پارێزگای وان ژمارەیەک هاوڵاتی بێسەروشوێن بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه لەکاتی گەڕانی تیمەكانی فریاكه‌وتن، بۆ جاری دوەم بەفر هەرەسی هێنایەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. هاوكات پارێزگاری وان رایگەیاندووه: كاری گه‌ڕان و رزگاركردن هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و تا ئێستا نازانرێت ژمارەی تەواوی ئەو کەسانە کە کەوتونەتە ژێر هەرەسی بەفرەوه چه‌ند كه‌سن، بەڵام زیاتر لە ٥٠ کارمەندی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن کەوتونەتە ژێر هەرەسی بەفرەوه و ژمارەیەکیان رزگار کراون.