به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، زیاتر له ٤٠ هەزار كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاری ئیدلب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، بەهۆی هێرش و بۆردومانه‌كان ئاواره بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە مانگی به‌فرانباره‌وه تا ئێستا مليۆنێك و ٦٧٧ هەزار كەس لە ئیدلبەوە روويانكردووەتە سنوورەکانی توركییه. شایانی باسه، لە ماوەى دوو رۆژدا بەهۆى هێرشی سپای سوورییه بۆ سەر ئيدلب، ٤٠ هەزار كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لە ناوچەكانى ئيدلب، ئەريحا، سەراقيب و جەبەل زاويە، ئاوارەى ناوچەكانى سەر سنوورى توركییه بوون.