به پێی ڕاپۆرتهكان، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٩٠ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ نزیکەى ٢٤ ھەزار کەس بەرزبووەتەوە و هیچ نیشانەیەکی وەستان یاخود کەمبوونەوەی ئامارەکانیش نییە.
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٦٥ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ١٥٦ کەسی دیکەش توشبوون. شایانی باسه، تا ئێستا ویرۆسى کۆرۆنا به زیاتر لە ٢٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش بەهۆى مەترسیی ویرۆسەکە بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى، باری نائاسایی ڕاگەیاندووە .