به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان له درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له شاری به‌غدا، خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن میلیشیا كڵاو شینهكانهوه هێرش كرایه سه‌ریان.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، میلیشیا كڵاوشینه‌كان خۆپیشانده‌رانیان له مه‌یدانی ته‌حریر و مه‌یدانه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كانی عێراق داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. ناڕازییان ده‌ڵێن: كڵاوشینه‌كان هه‌وڵیان داوه كه كۆنتڕۆڵی پردی كۆماری بگرنه ده‌ست و له ئێختیاری هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی دانێن و بوار بۆ هێرش بۆ سه‌ر مه‌یدانی ته‌حریر بڕه‌خسێنن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، كومیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی شوڕشی ئۆكتۆبر، له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شوڕشگێر كردووه كه ڕیزه‌كانی خۆیان پته‌وتر كه‌ن و له مه‌یدانی ته‌حریر و سێنك به شێوه‌یه‌كی چالاكتر ئاماده‌بن و كڵاوشینه‌كان بكه‌نه ده‌ره‌وه.