
نزیكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س له خانه‌نشین كراوانی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، له ١٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا په‌یگیری موتاڵباتهكانیانن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م خانه‌نشین كراوانه بۆ جارێكی دیكه و به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی فارس، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، شیركه‌تی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، ساڵی ٨٥ تووشی ئیفلاس بوو و به بێ ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانی په‌رداخت بكات، ته‌عتیل كرا و ١٣٠٠ كرێكار دوای ماوه‌یه‌ك خانه‌نشین كران، به‌ڵام سه‌نه‌وات و باقی مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرا.
