
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له شاری “قه‌ڵا ڕه‌ئیسی” له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیر ئه‌حمه‌د، له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاربوونیان و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ههرهڕهمهكی كه‌سانی دیكه له ئیداره‌ی گازی “چاروسا”، له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی گازی ناوچه‌ی قه‌ڵا ڕه‌ئیسی كۆبوونه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار داوایان له شیركه‌تی گازی ئۆستان كردووه كه له تاقیكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م شیركه‌ته به‌شداری بكه‌ن و به‌ڵێنیان پێ درابوو كه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نه‌چووه و كار له‌م شیركه‌ته ده‌ستی پێكردووه.
