به هه‌زاران كه‌س له په‌ناخوازانی نیشته‌جێی كه‌مپی “موریا” له دوورگه‌ی لێسبووس كه له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی گوزه‌رانیان و ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی په‌نابه‌ریه‌تییان ده‌ستیان دابووه به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی هێمنانه، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرش كرایه سه‌ریان.
خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئازادی ئازادی” خوازیاری ڕاگوێزرانیان بۆ خاكی یونان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، كه‌مپی موریا بۆ وه‌رگرتنی ٢ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌س بیناكراوه، به‌ڵام له ئێستادا نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌م كه‌مپه نیشته‌جێ كراون. ده‌شڵێن: له‌ناو كه‌مپی موریا په‌ناخوازان له‌ناو خێوه‌ت به بێ كه‌ره‌سته‌ی گه‌رم كه‌ره‌وه ده‌ژین و له‌ده‌روه‌ی ئه‌م كه‌مپه‌ش، پهناخوازانێك هه‌ن كه ته‌نانه‌ت له‌م ئیمكاناته‌ش به‌هره‌مه‌ند نین. له ده‌ستپێكی ساڵی نوێی زانییه‌وه، یاسای دژی په‌نابه‌ران له یونان توندتربووهتهوه و ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندووه كه به‌نیازه له دوورگه‌كانی ئه‌م وڵاته چه‌ندین زیندانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاری په‌نابه‌رییه‌تیان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه درووست بكات. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له یه‌ك مانگی ڕابردوودا، ڕۆژانه لانیكه‌م ١٠٠ په‌ناخواز ده‌چنه ئه‌م دوورگانهوه.