
ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خۆمه‌ینی له ئاست هه‌ڵاواردن له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان و پێكهێنانی ئێتحادییه‌كی كرێكاری هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، یه‌كێك له كرێكاران ڕایگه‌یاند، یه‌كسان كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان كه خواستی كرێكارانه به بیانووی جۆراوجۆر درێژخایان بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وتیشی، كرێكاران له ئێستاوه بۆ وه‌دیهێنانی مافی پێكهێنانی ئیتحادییه‌كی كرێكاری خه‌باتی خۆیان درێژه ده‌ده‌ن.
