
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌ڵوه‌ند، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: به شێوه‌ی قه‌راردادی و په‌یمانی له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داریی ئه‌ڵوه‌ند كار ده‌كه‌ن كه شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، جگه له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی شه‌ش مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه قه‌رارداده‌كانیان به شێوه‌ی كاتی به‌ستراوه، ئه‌منییه‌تی شوغڵیان له مه‌ترسی دایه و به بیانووی جۆراوجۆر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ ده‌كرێ.
