
كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣٥ میلیارد تمه‌ن له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی فارس كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشین كراوانی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز ده‌ڵێن: زیاتر له ١٣ ساڵه كه چاوه‌ڕێ جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی مۆخابه‌رات سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیانن و له‌م ماوه‌یه‌دا، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه له خێوه‌ت هه‌ڵدان له حه‌ساری كارخانه‌وه بگره تا كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وزاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی ڕژیم، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.
