لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، وەزارەتی ئامووزش و پهروهرشی ڕژیم بە دەرکردنی بەخشنامەیەکی نهێنی، بە هەموو ناوەندە فێرکارییەکانی ڕاگەیاندووە کە لە هەر خوێندكارێك دەبێ بڕی ٢٠ هەزار تمەن پاره وەربگیردرێت.
بەپێی ئەم بەخشنامەیە کە ئێستا لە ورمێ چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، کارنامەی تێرمی یەکەمی خوێندكارهكان تەنیا لە حاڵەتێکدا دەدرێتەوە کە ئەو پارەیە بە بەرپرسانی مهدرهسهكان بدرێت. ئەم پارە وەرگرتنە زۆرەملێیە لەژێر ناوی “بەشداریی دڵخوازانە لە کاروباری ئامووزش و بارهێنان”دا بەڕێوە دەچێت و لەسەر فیشی تایبەت بە وەرگرتنی ئەم پارەیە ئاماژە بە ٣ خاڵ لهوانه، “بەڕێوەبردنی کێبڕکێی وەرزشی، فەرهەنگی و هونەری و هەروەها ئوردوو، چاکسازیی شوێنە فێرکارییەکان و بردنەسەرەوەی ئاستی چۆنیەتیی فێرکاری” کراوە.