كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاره‌داریی “شادگان” له خووزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دارنی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستییان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكاران زیاتر له ٥ مانگه كه حه‌قده‌ستییان پێنه‌دراوه و ٣ مانگیشه كه حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران ئاو و ئاوه‌ڕۆی شادگان ڕایانگه‌یاندووه كه نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌ی جیدیی بۆ خویان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه. شایانی باسه له‌م مانگرتنه دا ٧٠ كرێكاری ئاو و ئاوه‌ڕۆی شادگان به‌شداری كردووه.