كرێكارانی شاره‌دایی به‌نده‌ر له‌نگه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: چه‌ندین مانگه سه‌ره‌ڕای هاتنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، به‌ڵام هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به كێشه ئابوورییه‌كانی ئێستا، ڕایانگه‌یاندووه: زۆربه‌ی كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده پێكهاتوون له توێژی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا و په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆریان له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكدێنێ.