کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی بریگزیت له‌ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی سكاتله‌ند

تجمع مخالفان برگزیت در مقابل پارلمان

تجمع مخالفان برگزیت در مقابل پارلمان

به‌ سه‌دان كه‌س له‌ نه‌یارانی بریگزیت هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمی بریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئۆرووپا، له‌ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی سكاتله‌ند كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاڵای سكاتله‌ندیان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، له‌ ئاست چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئۆرووپا نیگه‌رانیان ده‌ربڕی. ده‌نگده‌رانی سكاتله‌ندی له‌ ئه‌نجامی گشتپرسی بریگزیت له‌ ساڵی ٢٠١٦، له‌گه‌ڵ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئۆرووپا دژایه‌تیان كردبوو. شایانی باسه‌، ته‌نیا ٣٨ له‌سه‌دی هاووڵاتییانی سكاتله‌ندی، ده‌نگی ئه‌رێنیان به‌ بریگزیت دابوو.