کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ ئیتالیا

ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ ئیتالیا2

ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ ئیتالیا2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ حکومەتی ئیتالیا به‌ مه‌به‌ستی بەرگری کردن لە بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی کۆرۆنا شەش مانگی وەک باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاندووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ویرووسی كرۆنا له‌ ئیتالیا تۆمار كراوه‌. هاوكات جۆسێپ کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی ئیتالیا رایانگەیاند، لە شاری ڕۆم پایتەختی ئیتالیا حاڵه‌تێكی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا تۆمار كراوه‌. هەروەها کەشتییه‌كی گەشتیاری کە زیاتر لە ٦ هەزار سەرنشینی هەڵگرتبوو لە لێوارئاوه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ گومانیان لە گەشتیارێکی چینی هەبوو لەوەی توشی ئه‌م ویرووسه‌ بووبێت، ڕاگرتووه‌. هەروەها لەدوای ڕاگەیاندنی یەکەم حاڵەتی ویرووسی کۆرۆنا لە ئیتالیا، سەرۆک وەزیرانی ئه‌م وڵاته‌ ڕایگەیاند کە گەشتە فڕۆکەوانییەکان لە نێوان چین و ئیتالیا راگیراون.