به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك له زیندانی ئێوین، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی، گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محه‌ممه‌د جه‌واد خۆشنویسان” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، كه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به جه‌ریمه‌ی ماڵی له به‌ندی ئه‌نده‌رزگای ١٠ی ساڵۆنی ٧ی زیندانی ئێوین ڕاگیركرابوو، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراو نه‌بوونی توانایی ماڵی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه و ڕێگریی به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه ڕایگه‌یه‌ندراوه.