کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢٢ كه‌س له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركییه‌

9h 1

9h 1

 

كاربه‌دستانی توركییه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ١٢٢ پێرسۆنێلی نیزامیان به‌ تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “فه‌تحوڵڵا گولن” و كوودتا، ده‌ركردووه‌.

به‌ ێپی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی توركییه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ نیوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌ ناوچه‌ی ئیزمیر و نیوه‌ی دیكه‌شی له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ نیشته‌جێن. شایانی باسه‌ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ “فه‌تحوڵڵا گولن”ی به‌ “داڕشتنی پلان و بوونی په‌یوه‌ندی به‌ كوودتا”كه‌ی توركییه‌وه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌ و چه‌ندین جار داوای له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ ناوبراو ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بكرێته‌وه‌. پێویسته‌ بگوترێ، ساڵی ٢٠١٥ كوودتایه‌ك دژی ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتی و ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ پاش چه‌ند ڕۆژ شكستی هێنا.