مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێمانۆئێل مه‌كرۆن بۆ گۆڕینی یاسای خانه‌نشینی له فه‌ڕانسه هه‌روا به‌رده‌وامه و ئه‌م مانگرتنه له ساڵی ١٩٦٨ به‌م لاوه درێژترین مانگرتن بووه له‌م وڵاته.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی گۆڕینی یاسای خانه‌نشینی، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی پاریس و زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی په‌ك خستووه. ناڕازییان ده‌ڵێن، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا چاك كردنی ئه‌م یاسایه هه‌روا به‌رده‌ام ده‌بێ. له حاڵێكدا سه‌ندیكاكانی فه‌ڕانسه باس له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له ئه‌گه‌ری گۆڕینی یاسای خانه‌نشینی ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی مه‌كرۆن ڕایگه‌یاندووه، پاشگه‌ز نابێته‌وه له چاكسازیی له یاسایی خانه‌نشینی ئه‌م وڵاته.