واژۆكردنی پێشنیاری ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ژێر ناوی “ڕێككه‌وتنی سه‌ده” له لایه‌ن ترامپ، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی زۆر به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، جگه له كاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نه‌كانی فه‌له‌ستینی، ئه‌م ته‌رحه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی زۆر توندی هه‌ندێ له وڵاتان له‌وانه، توركییه، ئێران، ئۆردۆن، ڕێكخراوی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. هاوكات، جگه له وڵاتی ئیسڕائیل، ته‌نیا ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی وه‌ك، ئیماڕاتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی پێشوازیانی له‌م ته‌رحه كردووه. هه‌ندێ له وڵاتانی وه‌ك، میسر، عه‌ره‌بستانی سعوودی، قه‌ته‌ر، ئاڵمان و یه‌كێتیی ئۆرووپاش به پارێزه‌وه پێشیوازیان له‌م ته‌رحه كردووه و هه‌ندێ له وڵاتانی وه‌ك فه‌ڕانسه و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنی بڕیارنامه‌ی ساڵی ١٩٦٧ی شوڕای ئه‌منییه‌ت، هه‌وڵیان داوه هه‌ڵوێستی بێ لایه‌نه‌یان سه‌باره‌ت به‌م ته‌رحه ببێت.