
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان به‌شێك له پزشكانی سه‌رتاسه‌ری ئێران به پێوه‌ست بوون له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی په‌رستاران له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسای ته‌عرفه گۆزاری خه‌ده‌ماتی په‌رستاران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ئه‌م پزشكانه، نیزامی پزشك سالار نایه‌كسانه و ده‌بێ یاسای یاسای ته‌عرفه گۆزاری خه‌ده‌ماتی په‌رستاران، ١٣ ساڵ به دوای په‌سه‌ند كردن، جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌وان هه‌روه‌ها خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی بنه‌مای ده‌رمان و چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی نیزامی ده‌رمانی ئێران بوون.
