ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، چاودێرانی مافی مرۆڤ له سوورییه ڕایانگه‌یاندووه كه لانیكه‌م ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ڕووسییه له نزیكی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ئوستانی ئێدلب، گیانیان له‌ده‌ستدا.
هاوكات هه‌واڵنێری فه‌رانسه، باسی له برینداربوونی ٣٧ كه‌س له هێرشه‌كانی ڕووسییه و هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی سوورییه بۆسه‌ر ئاواییه‌كانی ئه‌م ناوچه كرد. ئه‌م هێرشه‌ی ڕووسییه له شاری “ئه‌ریحا” له باكووری ئوستانی ئێدلب ڕوویداوه.