كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی “شامات” له نزیك كێوی تاڵاو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان به كۆبوونه‌وه و به‌ستنی ڕێگای ئه‌م ناوچه‌یه، پێشیان به هاتووچۆی ماشێنه‌كانی هه‌ڵگری زبڵ و پاشماوه‌كان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه گرت.
به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌م ئاواییه، به‌هۆی ناكارامه‌بوونی كارگێڕانی ڕژیم له‌ئاست له‌ناوبردنی زبڵ و پاشماوه‌كان، بارودۆخی ئاواییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له بواری بێهداشتی بۆ خه‌ڵك مه‌ترسیداره، به جۆرێك كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌ت منداڵان، تووشی نه‌خۆشین بوون.