بەھۆی سەرھەڵدانی جۆری نوێی ویرووسی کۆرۆنا لە چین، ھێڵی ئاسمانیی بریتانیا، “بریتش ئەیروەیس”، بڕیاریدا گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کۆمپانیاکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە، لە دوای ئاگاداریی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لەبارەی مەترسی گەشتکردن بۆ چین، دەستبەجێ سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە ھەڵپەساردووە. ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشهممه ٩ی ڕێبهندان کومیتەی نیشتیمانی تەندروستی چین رایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ئهم ویرووسهوه لەم وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٢ کەس و توشبوانیش بۆ پێنج ھەزار و ٩٧٤ کەس بەرزبووەتەوە.