ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاره‌داری مه‌نته‌قه یه‌كی ئه‌هواز بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له ئاستی شار خۆیان بوارد.
ئه‌م كرێكارانه كه خوازیاری په‌رداختی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیانن ده‌ڵێن: له دانیشتنێك كه له‌گه‌ڵ په‌یمانكاری و شاره‌داری مه‌نته‌قه یه‌ك بوویانه، بڕیاردرا كه بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ و له‌م پێوه‌نده‌دا شاره‌داری ئه‌م مه‌نته‌قه‌یه چه‌كێكی سادر كردووه، به‌ڵام په‌یمانكار له‌جیاتی قه‌رزه‌كانی ئه‌م چه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه. شایانی باسه، جگه له په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران، بڕی ٣ مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌راخت نه‌كراوه و ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی كرێكاران ڕاگیراوه.