
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ٨٥ ساڵ زیندانی بۆ حه‌وت هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و كامیاران ده‌ركردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ناسر مه‌حموود نژاد” خه‌ڵكی ورمێ ١٥ به ساڵ زیندان، “ئومید سه‌عیدی، كه‌یهان ڕه‌شیدی و كامڕان قاسمی” دانیشتووی شاری ورمێ هه‌ركام به ٥ ساڵ زیندان، “باسام مۆرادی” خه‌ڵكی كامیاران به ١٥ ساڵ زیندان، “مه‌حموود سادقی” به ٢٥ ساڵ زیندان و “سه‌ردار ئۆزمووش” خه‌ڵكی كوردستانی توركییه به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “سیخوڕی بۆ ئۆپۆزسیۆن” ئه‌م حوكمه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
