بەرپرسانی تەندروستی چین رایانگەیاندووه، ژمارەی ئەو کەسانەی كه بەھۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٢ کەس بەرزبووەتەوە و یەکەم حاڵەتی ئهم ویرووسهش له وڵاتی ئیمارات تۆمار کراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی ڕوویتێرز، کومیتەی میللی تەندروستی چین رایگەیاندووە، جگە لە گیان لەدەستدانی ئهم ژمارهیهی له هاووڵاتییان، پێنج ھەزار و ٩٧٤ کەسیش بهم ویرووسهوه تووش بوون. ھاوکات، وەزیری تەندروستی ئیمارات رایگەیاندووه، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنای نوێ لە وڵاتەکەیدا تۆمارکراوە ئەوەش، لە ڕێگەی خێزانێکەوە کە لە شاری وھانی چینەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە. شایانی باسه، ئهم ویرووسه جگە لەوەیكه لە شاری وھانەوە بۆ شارەکانی پێكهن و شانگهای گوازراوەتەوە، ھاوکات گەیشتووە بە ھەریەک لە وڵاتەکانی ئەمریکا، تایلەند، کۆرهی باشوور، ژاپۆن، ئوستراڵیا، فهڕانسه و كانادا. پێویسته ئاماژه بكرێت كه له نێوان ساڵهكانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٣، نزیكهی ٨٠٠ كهس بههۆی تووش بوونیان به ویرووسی کۆرۆنا لە سەرانسەری دنیادا گیانیان لهدهست دابوو.