خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوورییه بە پشتبەستن بە ئەنجامی تاقیگەیەکی سویسی ئاشكرای کردووه، دهوڵهتی ئانكاڕا بۆمبی فۆسفۆڕی لە سوورییه بەکارهێناوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوورییه ئەنجامی شیکارییەکی تاقیگەیەکی سویسی لە پاریس ئاشکرا کردووه کە پشتڕاستی دەکاتەوە، ئهڕتهشی توركییه بۆمبی فۆسفۆڕی سپی لە هێرشی باکوری سوورییه لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەکارهێناوە. بەپێی ئەو راپۆرتەی کە تاقیگەکە بە زمانی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، جۆری برینی قوربانییەکانی بە سوتانی کیمیایی وەسف کردووە، کە بەشێکی زۆر مادەی فۆسفۆڕی سپی تێدا بەکارهێنراوە.