رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕايگەياند، به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی سەر ئیدلبه‌وه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌س ئاوارە بوون.
وته‌بێژی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، له‌مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ تا ئێستا، زیاتر له ٣٨٩ هه‌زار كه‌س ئاوارەی سنورەکانی تورکيیه و ناوچەکانی دەوروبەری بوون. ڕاشيگەياند، بەپێی ئەو زانيارييانەی لە نوسينگەی مافەکانی مرۆڤەوە بەدەستيان گەشتووە، له‌مانگی خاكه‌لێوه له‌باكوری رۆژئاوای سوورییه، زیاتر له هەزار و ٥٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
ئەمەش لە کاتێکدايە، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا سوپای سوریا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌رۆژئاوای ئه‌و شاره كۆنتڕۆڵكرده‌وه، كه‌دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریاوە كۆنترۆڵكرابوون.