
كرێكارانی كارخانه‌ی قاڵی و په‌تووی “مۆقه‌ده‌م” له ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی شاری ده‌وڵه‌ت ئاوا له ئوستانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی رێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌خۆشییه‌كان و كێشه‌ی هه‌ناسه كێشان به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی له‌م ناوچه‌یه و كه‌مته‌ر خه‌می ئیداراتی پاراستنی ژینگه، كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه‌كه چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌م ناوه‌نده ژینگه‌ی پارێزییه‌یان كردووه، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه ئه‌نجام نه‌داوه.
