
به سه‌دان كرێكاری واحیدی نۆژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند له به‌نده‌ر خومه‌ینی، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، پێشینه‌ی كاری و شاره‌زایی كرێكاران له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له شیركه‌ته‌كانی دیكه كه ژێر مه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی “هێلدینگی خه‌لیجی فارس”ن، كرێكارانی فه‌ننی حه‌قده‌ستی كرێكارێكی شاره‌زایان پێ ده‌ردێ، به‌ڵام له پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند ئه‌م مافه بۆ كرێكارانی فه‌ننی له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه.
