هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ڕایگه‌یاندووه، له پێنج مووشه‌ك كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌ره‌و “ناوچه‌ی سه‌وز”ی به‌غدا هاویشتراوه، سێ مووشه‌كیان له حه‌ساری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته خوارێ.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م هێرشانه‌یان به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ناوبردووه و به توندی مه‌حكوومیان كردووه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی سێ مووشه‌ك له حه‌ساری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، ڕایانگه‌یاندووه، كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خوارێ ئه‌م مووشه‌كانه هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه. شایانی باسه، ئه‌مه دووهه‌مین جاره له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا هێرشی مووشه‌كی ده‌كرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز.