بەپێی دواین ئامارى فهرمانگهی كارهسات و باری لهناكاوی تورکییه، تائێستا ٣١ کەس بەهۆى بومەلەرزەکەى شارى خەرپێت، گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکە هەزار و ٥٥٦ کەس دواى رووداوى بومەلەرزەکە سەردانى بنکە تەندروستییەکانیان کردووە کە لەناویاندا ٣٨٢ بریندار هەن و ٤٥ کەسی دیكهش لە ژێر داروپەردووەکاندا دەرهێندراون و رزگارکراون. ئەوەش لەکاتێکدایە، كه شهوی ههینی ٤ی ڕێبهندان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ و ٨ دههۆمی ڕیشتێر، شارى خەرپێتی هەژاند و بە قوڵایى ١٠ كیلومیتر له بەشێک لە شارەکانى كوردستان لهوانه، ئامەد، مێردین، غازی عەنتاب و جزیرە، دهۆک و هەولێریش بومەلەرزەکە هەستى پێکراوە.