پلۆنۆم سه‌باره‌ت به باروودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌تا ئێستای حیزب پێداگری كرد. سه‌باره‌ت به باروودۆخی عێراق پلۆنۆم وێڕای پێداگری له‌سه‌ر پێگه و ڕۆڵی گرینگی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئه‌م دوایانه له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵكی عێراق، ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه و شۆڕشگێڕانه له‌م وڵاته پێناسه كرد. ڕووداوه‌كانی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو له عێراق به‌ڕوونی نیشانیان دا كه كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ له ڕێگه‌ی حیزب و گرووپه شیعه و ملیشیا چه‌كداره‌كانی نزیك به‌خۆی، عێراق بكاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و كێشمه‌كێشی نیابه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، تا له‌و ڕێگه‌وه به‌ر به ئاخێزی جه‌ماوه‌ری بگرێت و مه‌سیری خه‌باتی خه‌ڵك دژبه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌ی ئایینی له عێراق به‌لاڕێدا به‌رێت و سه‌رئه‌نجام شكستی پێبێنێت. هاوكات ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش له پێناو ئامانج و به‌رژه‌وه‌نده ئیمپریالیستیهكانی خۆی، بۆ به‌لاڕێدا بردنی ئه‌و بزووهتنهوانه، خه‌ریكی پیلانگێڕیه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له كاتێك دان كه پتر له سێ مانگ له ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی عێراق تێپه‌ڕ بووه و خواستی ڕووخاندنی حكوومه‌تی ئایینی عێراق و له‌سه‌ر كارلاچوونی هه‌موو حیزب و هێزه‌كانی شه‌ریكی ده‌وڵه‌ت و كۆتایی هێنان به دهخاڵهتگهریهكانی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، بووه‌ته خواست و موتالبهی سه‌ره‌كیی خۆپیشانده‌ران. خه‌ڵكی عێراق شه‌قامی شاره گه‌وره‌كانیان كردووه‌ته گۆڕه‌پانی ناڕه‌زیایه‌تی و مه‌یدانی ته‌حریری به‌غداشیان كردووه‌ته سه‌نگه‌ری شۆڕش و هه‌تا ئێستا له چه‌ندین بواره‌وه پاشه‌كشه‌یان به ده‌سه‌ڵات كردووه. ئه‌و ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه وه‌ها هاوسه‌نگیه‌كی هێزی پێكهێناوه كه ده‌سه‌ڵاتی ئایینی عێراق به كوشتنی پتر له ٦٠٠ كه‌س له ناڕازیان و برینداركردن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌زاران كه‌س، هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه ناوه‌ندی به‌غدا له ژێر كونتڕۆڵی ناڕازیان بێنێته ده‌ر. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی عێراق خوازیاری هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تێكی سه‌رچاوه‌گرتوو له ڕاپه‌ڕین و ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ن. بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له عێراق سه‌ره‌ڕای خۆڕاگری شكۆدار و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌تا ئێستای و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له پێناو ڕێكخستنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته مه‌زنه‌دا هه‌ڵگیراوه، هێشتا نه‌یتوانیوه له پێگه‌ی ئالترناتیوی حكوومهتیدا خۆی نیشان دات و به‌ره‌و گرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕاپه‌ڕێت. بێ گومان، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ته‌نیا به به‌رده‌وام بوون و به پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی كه بۆ شكست دانی داده‌ڕێژرێ، ده‌توانێ به‌سه‌ر كه‌م و كوڕیه‌كانی ئێستای دا زاڵ بێت.
به‌شی گرینگی باسه‌كانی پلۆنۆم مه‌ربووت بوو به لێكدانه‌وه‌ی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و دواهاته سیاسیه‌كانی ئه‌و ئاخێزه. له‌و پێوه‌نده‌دا، بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی ئه‌و ئاخێزه شۆڕشگێڕانه‌یه، پێگه‌ی تاكتیكی خافڵگیرانه‌ی ڕژیم و پانتایی كوشت و كوشتارێك كه كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ ناڕازیان به‌كاری هێنا و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو، هێزی بزوێنه‌ری ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ر و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسی كۆمه‌ڵگا و ڕێزبهندنیی هێزه‌كان، درانه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. له‌و لێكدانه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید كرا كه، ڕژیم سه‌ره‌ڕای جه‌نایات و كوشت و كوشتارێك كه ئه‌نجامی دا نه ته‌نیا نه‌یتوانی كۆمه‌ڵگا بترسێنێ و كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ كات، به‌ڵكوو ئه‌وه ڕژیم خۆی بوو كه ترس هه‌موو جه‌سته‌ی داگرت. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئاراسته‌ی تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه له كۆماری ئیسلامیی به‌هێز كرد و بوارێكی گونجاوتری بۆ په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاماده كرد. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه كه‌وتبووه ژێر گوشاری بزووتنه‌وه‌ی دادخوازی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه، پاش كوژرانی قاسم سوله‌یمانی هه‌وڵی دا تا به وه‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ینی سیاسی و ته‌بلیغیی كۆنه‌په‌رستانه و ته‌رم گێڕان، ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ر بخاته په‌راوێزه‌وه و مۆری كۆتایی به‌سه‌ردا بكوتێت. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی له گه‌یشتن به‌و ئامانجه كۆنهپهرهستانهیهی شكستی خوارد. پاش به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له لایه‌ن په‌دافه‌ندی سپای پاسداران و كوژرانی ١٧٦ كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه و درۆنانه‌وه‌ی سه‌رانی ڕژیم له‌مباره‌یه‌وه، زانكۆ و شه‌قامی شاره گه‌وره‌كان بوون به مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی و ده‌ربڕینی ڕق و نه‌فره‌تی خه‌ڵك له جه‌نایات و درۆنانه‌وه‌ی ڕژیم و به‌مجۆره كۆماری ئیسلامی له‌به‌رچاوی بیروڕای گشتی جیهان زیاتر له جاران ڕسواتر بوو. پلۆنۆم له كۆتایی باسه‌كانی خۆی له‌و بواره‌دا، كاروباری گشتی پێشنووسی به‌یانییه‌كی سیاسیی له‌ژێر ناوی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و دواهاته سیاسیه‌كانی په‌سند كرد.
دانیشتنی به‌ربڵاوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له به‌شی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی دا، ڕاپۆرتی چالاكیه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌شكیلاتی ناوخۆ، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب، شه‌به‌كه‌ی تلویزیۆن و ڕادیۆی حیزب، ده‌فته‌ری په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نهشریهی جه‌هانی ئێمرووز و ئۆرگانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له كه‌م و كوڕیه‌كان، له‌سه‌ر هه‌ڵوێست گیریی چالاكیه‌كانی داهاتووی ئه‌م ئۆرگانانه و به‌تایبه‌ت پێویستی بردنه‌سه‌ری ئاستی چالاكیهكان و هاوئاهه‌نگیی زیاتری ئۆرگانه سیاسی و تهبلیغیهكانی حیزب، ته‌ئكیدی كرد. دانیشتنه‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له باسه‌كانی مه‌ربووت به دابه‌شكردنی كار و ئارایشی ناوخۆی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كۆمیته و ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلاتی نۆژه‌نكرده‌وه و یان له‌جێگای خۆی هێشتنێوه. پلۆنۆم له به‌شی كۆتایی كاری خۆیدا، به مه‌به‌ستی هیدایه‌تی سیاسی و ته‌شكیلاتی حیزب له ماوه‌ی دوو پلۆنۆمدا، له ناو هاوڕێیانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب كه ناویان خسترابووه لیستی كاندیده‌كانه‌وه ، ٧ كه‌س له هاوڕێیان واته هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌دیان، خۆسرۆ بۆكانی، ڕه‌ئوف په‌رستار، نۆسره‌ت ته‌یموورزاده، حه‌سه‌ن شه‌مسی، مه‌حموود قاره‌مانی و سه‌لاح مازوجیی وه‌ك كۆمیته‌ی ئیجرایی هه‌ڵبژارد.
كۆمیتهیئیجراییحیزبیكۆمۆنیستیئێران
٢٨ی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی
١٨ی ژانویه‌ی ٢٠٢٠ی زایینی