
كرێكارانی په‌یمانیی شیركه‌تی “به‌هاوه‌ند باراد” سه‌ر به مه‌عده‌نی چادرملو، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژنه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی په‌یمانیی شیركه‌تی “به‌هاوه‌ند باراد” بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیانی ده‌ربڕی. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، كارفه‌رما به ژماره‌یه‌ك له‌و كرێكارانه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه تا ڕۆژی شه‌ممه ته‌سویه حیساب بكه‌ن. به‌وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی كارفه‌رما ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ٣٠٠ بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری له دوو مانگی كۆتایی ساڵ له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی جیدی له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه. كرێكارانی په‌یمانیی شیركه‌تی “به‌هاوه‌ند باراد” له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری باشتربوونی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و درێژ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی سه‌رجه‌م كرێكارانی شاغڵ له‌م مه‌عده‌نه بوون.
