کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ جیهان

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هەمو ساڵێک له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ی ژانوییه‌ كه‌ بە رۆژى “خوێندن و پەروەردە” لە جیهاندا دیاریکراوە، ئاماری خوێندەوارى له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاو ده‌كاته‌ كه‌  ئه‌مساڵ ژمارەیەکى ترسناک و جێى نیگەرانی بڵاوکردووەتەوە.

نەتەوەو یەکگرتوەکان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ژمارەى ئەو کەسانەى کە نەخوێندەوارن لە جیهاندا گەیشتوەتە نزیکەى ٨٠٠ ملیۆن کەس و نزیکەى ٢٦٠ ملیۆن منداڵیش ناچنە مه‌دره‌سه‌ و ناخوێنن. له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژە به‌وه‌ش کراوە کە قەیرانێکى گەورە هەیە لە بوارى فێربوندا و ئەو ژمارەیە جێگەى “دودڵییە” لەگەڵ ئەوەى ئامانجى کارکردنى نەتەوە یەکگرتوەکان تا ساڵى ٢٠٣٠ دەستەبەرکردنى خوێندنە بۆ هەمو کەسێک لە جیهاندا. هاوكات جێگرى ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندووە: نزیکەى ٧٧٠ ملیۆن کەسى پێ گەیشتوو بەدەست نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنن کە زۆرینەیان ژنان و ئەمەش جێگەى نیگه‌رانییه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، گۆردن براون، نێردەى تایبەتى نەتەوەت یەکگرتووەکان بۆ بوارى خوێندن و فێرکردن و سەرۆک وەزیرانى پێشوى بریتانیا لە بارەى ژمارەى نەخوێندەوارى لە جیهاندا رایگەیاندووە: زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن منداڵ کاتێک دەگەنە تەمەنى ١١ ساڵى خوێندن جێدەهێڵن و ٨٠٠ ملیۆن منداڵیش سیستمى خوێندن جێدەهێڵن بێ ئەوەى هیچ شتێک فێربوبن و شایستەى ئەوە بن کارى پێ بکەن. ناوبراو ئاماژەى به‌وه‌ش كردووه‌، ئەوەى ئەم بارودۆخە ترسناکتر دەکات ئەوەیە ٧٥ ملیۆن منداڵ بەهۆى ئەوەى وڵاتەکەیان لە جەنگدان ناتوانن بچنەوە مه‌دره‌سه‌کانیان و لە خوێندن دادەبڕێن.