ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی قه‌زوێن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به گوشاری هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ئموورانی حه‌راسه‌ت له‌م زانكۆیه، بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر مانیان گرت و له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، خوێندكاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م زانكۆیه به دابین كردنی لیباسی گه‌رم وێڕای پشتیوانی له داخوازی ئه‌م خوێندكارانه، په‌یوه‌ست بوون به‌م مانگرتنه‌وه. خوێندكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها به خوێندنی سروود، ڕێزیان له یادی قوربانییانی كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه گرت كه له لایه‌ن په‌دافه‌ندی مووشه‌كی سپای پاسدارانه‌وه كرابووه ئامانج.